بۆ ساخله‌ميه‌كا باش رۆژانه پیڤازێ بخۆ
وشه:
پیاز وه‌ك خۆراكێك سوودی زۆری به ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه و وه‌ك پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ته‌ندروستی ئاماژه‌ی پێ داوه، بۆ ئه‌وه‌ی ببیته خاوه‌نی ته‌ندروستییه‌كی زۆرباش، باشتره رۆژانه به رێژه‌یه‌ك پیاز بخۆیت.
پێگه‌ی “عه‌ره‌بیه” ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجی حوزیران، له پێگه‌ی ”Eating Well” ی تایبه‌ت به ته‌ندروستیی وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پیاز وه‌ك خۆراكێك سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتییه بۆ ڤیتامینه‌كان و ئاسن، بۆیه زۆر گرنگه هه‌ر كه‌سێك رۆژانه بایه‌خ به خواردنی بدات.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه پیاز سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتییه بۆ بریبایوتیك كه بۆ ریخۆڵه‌كان زۆر گرنگه. هاوكات پیاز له ئینۆلینی بریبایوتیك پێكدێ و به‌رده‌وام ریخۆڵه‌كان له هه‌وكردن ده‌پارێزێت.
هاوكات یه‌ك له سووده‌كانی پیاز، باشتربوونی دڵ و رێكخستنی لێدانیه‌تی، چونكه ئه‌و خۆراكه دژه هه‌وكردن و ئۆكسیده، هاوكات رێ نادات پاڵه‌په‌ستۆی خوێن به‌رز ببێته‌وه و ئاستی كۆلیسترۆڵ له جه‌سته‌دا رێكده‌خات، به‌گشتی بۆ ته‌ندروستیی دڵ و ده‌ماره‌كان به‌سووده.
پێگه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه چونكه پیاز ده‌وڵه‌مه‌نده به كبریت، واته گرنگه بۆ به‌رهه‌مهێنانی جلۆتاتیۆن كه به‌هێزترین دژه ئۆكسیده له جه‌سته‌دا، بۆ ئه‌وه‌یش پارێزگاری له هاوێنه‌ی چاوه‌كان ده‌كات، بۆیه یه‌ك له سووده‌كانی پیاز، بۆ ته‌ندروستیی چاوه‌كانه.
دواتریش ئاماژه به بۆنی ناخۆشی پیاز كراوه كه به‌لای خه‌ڵكێكی زۆره‌وه، خواردنی به كێشه ده‌زانن، به‌تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكه ده‌وڵه‌مه‌نده به كبریت، بۆیه له خواردنیدا بۆنی هه‌ناسه‌ی مرۆڤ ناخۆش ده‌كات، بۆیه پێگه‌كه ده‌ڵێ سووده‌كانی زۆر له‌وه گرنگترن كه بایه‌خ به بۆنی ناخۆشی بدرێت، هاوكات له دوای خواردنی پیازدا، باشتره ده‌م و ددانه‌كان به‌باشی بشۆرێن و سوود له خواردنی سێ‌و و لیمۆ وه‌ربگرن كه بۆنه‌كه‌ی كه‌متر ده‌كاته‌وه.