لدووڤ ڕێزبهنديێن جيهانى خووندهڤانێ پهرتۆكێ ل عێراقێ نهمايه
كوردستان 24:
بەپێی ڕاپرسییەک کە گۆڤاری ئەمەریکی (CEOWORLD) ئەنجامیداوە، عێراق لە ڕیزبەندی 96 لە کۆی 102 ڕیزبەندی جیهانیدا بووە لەنێو ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین ژمارەی کتێبیان بۆ ساڵی ئێستای 2024 خوێندەوە.
گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمەریکا و هیندستان لەڕووی بەرزترین ڕێژەی خوێنەری کتێبن، لە نێوان وڵاتانی هەڵبژێردراوی جیهاندا پلەی یەکەمن، ئەمەریکییەکان بە تێکڕا ساڵانە 17 کتێب بۆ هەر کەسێک دەخوێننەوە، هیندییەکانیش ساڵانە 16 کتێب بۆ هەر کەسێک دەخوێننەوە”.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەهای بازاڕی کتێبی جیهانی لە ساڵی 2023دا گەیشتە 144.67 ملیار دۆلار، و پێشبینی دەکرێت بە ڕێژەی گەشەی ساڵانەی ئاوێتە بە ڕێژەی %1.8 لە ساڵی 2024 تا 2030 گەشە بکات.
لەکاتێکدا عێراق لە پلەی 96ـی جیهاندایە لەنێو ئەو وڵاتانەی ئەمساڵ زۆرترین کتێبیان خوێندەوە، بەڕێژەی ساڵانە 2.77 کتێب بۆ هەر کەسێک لەماوەی 64 کاتژمێر خوێندنەوەی ساڵانەدا.
عێراق لە ڕیزبەندی 10ـی جیهانی عەرەبییە، لەنێو ئەو وڵاتانەی ئەمساڵ زۆرترین کتێبیان خوێندەوە، دوای میسر، لوبنان، بەحرەین، ئوردن، عومان، کوێت، مەغریب، قەتەر، جەزائیر لە پلەی دەهەمی جیهاندایە.