سەما تیڤی

ل چەند هەفتيێن بۆرى دا 63 کەس ل عێراقێ هاتينه‌ سێدارەدان 

ل چەند هەفتيێن بۆرى دا 63 کەس ل عێراقێ هاتينه‌ سێدارەدان
کوردستان24
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، 63 کەس لە ناسریەی عێراق لە سێدارەدراون.

تەنیا لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم 63 کەس لە زیندانی ئەلحوت لە ناسریە لە سێدارەدراون، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێکردن تۆمەتبار دەکەن بەوەی، تێوەگڵاون لە پێشێلکاریکردن بەرامبەر گیراوان و ناچارکردنیان بە دانپێدانی هەڵبەستراو بۆ دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن جێبەجێکردنی سزاکە پاڵنەری سیاسی و مەزهەبی لەپشتە.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن، بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، تۆمەتی هەڵبەستراو دراوەتە پاڵ دەستگیرکراوان، دەشڵێت، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە عێراق پاڵنەری مه‌زهه‌بی و سیاسی لەپشتە، زۆرینەی لەسێدارەدراوان لە پێکهاتەی سوننەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە، لانیکەم 63 سزای لەسێدارەدانی رانەگەیەندراو لە زیندانی ناسریە جێبەجێکراون، ئاشکرای دەکات دانپێدانانەکان لەژێر ئەشکەنجە کراون و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان تێیاندا رەچاو نەکراوە.

لە مانگی ئایاری 2024 نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کرد، لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ و رڕگەیەندراو بەگوێرەی یاساکانی دژ بە تیرۆر مایەی نیگەرانییە.

لە مانگی نیسانی 2024 رازاو ساڵحی، لێکۆڵەر لە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی گوتی، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەم دواییانە لە عێراق مەترسیدارە، گوتیشی، سیستەمی دادوەری لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تێوەگلاوە، گوتیشی، پێویستە حکوومەتی عێراق دەستبەجێ سزاکانی لەسێدارەدان هەڵبوەشێنێتەوە”

نایف شەممەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواش گوتی،پێویستە پێداچوونەوە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ گیراوانی سەردەمی داعش بکرێتەوە،

گوتیشی، زۆینەی گیراوان بە پشتبەستن بە زانیاری نادروست دەستگیرکراون.

><