ڤیان دەخیل: سکاڵايێ ل دژی وەزارەتا کۆچ و کۆچبەرێن عێراقێ دێ تۆمار كهم
K24 – هەولێر:
پەرلەمانتارێکی عێراق ئاماژەی بەوە دا، داخستنی دەرگەی کەمپی ئاوارەکان کارێکی سیاسییە و قبوڵکراو نییە، پێویستە رەوشی شنگال ئاسایی بکرێتەوە. دەشڵێت: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دژی ئاوارەکان کار دەکات، بۆیە سکاڵا لەدژی وەزارەتەکە تۆمار دەکەم.
ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ماوەیەک لەمەوبەر بڕیارێک هەبوو لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە 400 یەکەی نیشتەجێبوون لە شنگال دروست بکەن بۆ ئەوەی ئاوارەکان تا بتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکە، بەڵام لە سوودانیم پرسیار کرد ئایا نیازی ئەو کارەتان هەیە، گوتی: “نەخێر ئەو هەواڵە ڕاست نییە”. ئەمەش یەکێک بوو لەو هەنگاوانەی کە وایدەکرد ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان بگەڕێنەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق گوتی: داخستنی دەرگەی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان کارێکی سیاسییە و قبوڵکراو نییە، لەو باوەڕەدانیم سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو کارە بکات، بەڵام وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هەمیشە زانیاری هەڵە لەبارەی ئاوارەکان دەداتە سوودانی و هەمیشە دژی ئاوارەکان کار دەکات و، دەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
ناوبراوی ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران هەر لەسەر قسەی خۆی بێت و 31ـی تەمووزی ئەمساڵ کەمپی ئاوراەکان لە هەرێمی کوردستان دابخات، سکاڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە دژی وەزارەتەکە تۆمار دەکەم.