گۆتێرێس: مرۆڤ وەکى وان نەیزەکانە يێن ده‌یناسۆر ژناڤبرين
كوردستان 24:
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و مرۆڤانه‌ی بوونه‌ته هۆی گه‌رمبوونی زه‌وی، وه‌كوو ئه‌و نهیزهكانهن كه دایناسۆرهكانیان لەناو برد.
چوارشه‌ممه 5ـی حوزه‌یرانی 2024، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له مۆزه‌خانه‌ی نیویۆرك، سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وا گوتی، ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌رپرسن له دیارده‌ی گه‌رمبوونی زه‌وی، بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی و بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و مرۆڤانه‌ی بوونه‌ته هۆی گه‌رمبوونی زه‌وی، وه‌كوو ئه‌و نهیزهكانهن کە دایناسۆرهكانیان له‌ناو برد.
گۆتێرێس گوتیشی: “ئێمه دایناسۆر نین، ئێمه نهیزهكین، ئێمه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له‌ناو مه‌ترسیداین، به‌ڵكوو ئێمه ئێمه خۆمان مهترسییهكهین.”
ڕۆژی 28ـی ته‌ممووزی 2023، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ڕایگه‌یاند، زەوی قۆناغی گەرمبوونی تێ پەڕاندووە و ئێستا لە قۆناغی کوڵاندایە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئاماژەی بەوەش دا، تەممووزی 2023 گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و سەرکردەکانی جیهان پێویستە بە زووترین کات هەڵوێستیان هەبێت.
گۆتێرێس هه‌روه‌ها گوتی: “مرۆڤایەتی لە دۆخێکی سەختدایە، ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانیی و خزمەتگوزاریی کۆپەرنیکۆس بۆ گۆڕانی کەشوهەوا سەر بە کۆمسیۆنی ئەورووپا، سەلماندوویانە تەممووزی 2023 گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە تۆمار کرابێت، هەروەها پلەکانی گەرمای زەریاکان لەم کاتانەی ساڵدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، زیانەکانیش ئاشکرا و کارەساتبارن”.