سەما تیڤی

5 وه‌لاتێن نوو کورسيێ ل ئەنجوومەنێ ئاسایشێ بدەستڤه‌دئينن 

5 وه‌لاتێن نوو کورسيێ ل ئەنجوومەنێ ئاسایشێ بدەستڤه‌دئينن
كوردستان 24:
لە میانی دەنگدانێکی نهێنی لە ئەنجوومەنی گشتیدا، وڵاتانی دانیمارک، یۆنان، پاکستان، پەنەما و سۆماڵ کورسییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدەستهێنا.

ئەو ڕێکخراوە جیهانییە کە لە 193 ئەندام پێکهاتووە، 5 وڵاتی هەڵبژارد بۆ ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ئەنجوومەنەکەدا خزمەت بکەن.

هەروەها 10 کورسی ناهەمیشەیی لە ئەنجوومەنی 15 ئەندامدا تەرخان دەکرێت بۆ گروپە هەرێمایەتییەکان کە بەزۆری کاندیدی خۆیان هەڵدەبژێرن، بەڵام هەندێکجار ناتوانن لەسەر یەک کاندید ڕێکبکەون. هەرچەندە ئەمساڵ هیچ ناکۆکییەکی لەو شێوەیە نەبووە.

ساڵی ڕابردوو سلۆڤینیا کورسییەکەی لە ڕکابەرەکەی بێلاڕوس لە گرووپی ناوچەیی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا برد و ئەمجارە گرووپە ناوچەییەکان سۆماڵیان بۆ کورسی ئەفریقا، پاکستان بۆ کورسی ئاسیا و زەریای هێمن، پەنەما بۆ کورسی ئەمەریکای لاتین و کاریبی و دانیمارک و یۆنان بۆ دوو کورسی ڕۆژئاوایی بەدەستیانهێنا.

ئەو پێنج ئەندامەی ئەنجوومەن کە هەڵبژێردران، لە دەستپێکردنی ساڵی نوێ دەست بە خولی خۆیان دەکەن و جێگەی ئەو وڵاتە ئەندامانە دەگرێتەوە کە ئەندامێتی دوو ساڵەیان لە 31ـی کانوونی دووەم کۆتایی دێت، ئەوانیش مۆزەمبیق، ژاپۆن، ئیکوادۆر، ماڵتا و سویسرا.

هەر پێنج وڵات کە کورسیەکانیان بەدەست هێناوە پێشتر ئەندامێتی لە ئەنجوومەنی ئاسایشیان بەدەستهێناوە، بەو پێیەی پاکستان بۆ ماوەی 7 خول ئەندام بووە، پەنەما بۆ ماوەی پێنج خول، دانیمارک بۆ ماوەی چوار خول، یۆنان بۆ ماوەی دوو خول، و سۆماڵ بۆ ماوەی یەک خول ئەندام بووە.

><