سەما تیڤی

ئیسرائیل: هەرەمێن میسرێ ژلايێ مە ڤه‌ هاتينه‌ دروستكرن 

ئیسرائیل: هەرەمێن میسرێ ژلايێ مە ڤه‌ هاتينه‌ دروستكرن

وشه‌

ڕۆژنامەنووسێكی ئیسرائیلی هەرایەكی گەورەی نایەوە دوای ئەوەی نووسی “ئێمە منداڵی ئیسرائیلین، هەرەمەكانمان دروست كردووە”.

ئیدی كۆهین كە رۆژنامەنووسێكی ئیسرائیلییە، پۆستێكی لە بلۆگەكەی لەسەر پلاتفۆڕمی “X” بڵاو كردەوە و نووسی، هەرەمەكان ئێمە دروستمان كردوون، ئەمەش بووە هۆی مشتومڕێكی زۆر لە دنیای عەرەبیدا.

ئیدی كۆهین ڕۆژی هەینی پۆستێكی بلۆگی لەگەڵ وێنەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا نووسیویەتی، “ئێمە منداڵی ئیسرائیلین، هەرەمەكانمان دروست كردووە”.

دوابەدوای ئەو پۆستە و دروستبوونی مشتومڕ لەناو خەڵكی میسر و وڵاتانی عەرەبیدا، ڕۆژنامەنووسە ئیسرائیلییەكە پۆستێكی تری كردووە و نووسیویەتی، “سوپاس بۆ خەڵكی میسر كە گرنگی بە تویتەكانم دەدەن”، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی میسرییەكان بەدوایدا دەڕۆن و دەزانن هەرەمەكان ئیسرائیلییەكان دروستیان كردوون.

ماڵپەڕی ڤیتۆی میسری ڕای گەیاندووە، ئیسرائیل بە ئەنقەست زریانێكی میدیایی لەسەر دروستكردنی هەرەمەكانی دەكات بە ئامانجی شێواندنی مێژووی میسر و بانگەشەی خاوەندارێتی دەكات.

لە دوای شەڕی غەزە، ئیسرائیل بەئاشكرا دەستی كردووە بە بانگەشەی ئەوەی ئەوان هەرەمەكانیان بنیات ناوە.

بەگوتەی مێژوونووسانی میسری، مێژووی هەرەمەكان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2678 پێش زاین، نزیكەی شەش سەدە پێش مووسا و یاقووب و ئیبراهیم، بۆیە جووەكان ناتوانن بانگەشەی ئەوە بكەن كە هەرەمەكان لەلایەن ئەوانەوە دروست كراون.

لە كاتی خۆیشی ئیسرائیل ئەم باسانەی دەورووژاند، بەڵام لە ساڵی 1978 بە ئامادەبوونی ئەنوەر سادات سەرۆكی كۆچكردووی میسر، جیمی كارتەر سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل مێناخیم بیگین، ئەم بابەتە رێككەوتنی لەسەر كرا كە ئەو مێژووە نەكرێتە كەرەستەیەكی سیاسی.

><