سەما تیڤی

ئەمریکا سزايان بسەر دادگه‌ها تاوانێن نێڤ دەوڵەتی دا دسەپينت

ئەمریکا سزايان بسەر دادگه‌ها تاوانێن نێڤ دەوڵەتی دا دسەپينت
کوردستان24:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، پڕۆژە یاسای سەپاندنی سزا بەسەر دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانی پەسەندکرد، کە هەڕەشەی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکات

ڕەشنووسی پرۆژە یاساکە لەلایەن چیپ ڕۆی کۆماریخوازەوە سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر داواکاری گشتیدا لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان پێشکەشکرا، کە 247 ئەندامی کۆنگرێس پشتگیریان لە پڕۆژە یاساکە کرد و 155 ئەندامیش دژی پڕۆژە یاساکە بوون.

نووسەرانی پڕۆژەکە پێشنیاری سەپاندنی سزای موڵک و ماڵ و ڤیزا دەکەن بەسەر “ئەو کەسانەی کە بەشداری هەر هەوڵێک دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردن یان دادگاییکردنی هەر کەسێکی پارێزراو لە ئەمەریکا یان وڵاتانی هاوپەیماندا”.

کەریم خان، داواکاری گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە داوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنیان لە دژی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگریی و سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس لە غەززە، یەحیا سینوار فەرماندەی لیواکانی قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەکە، محەمەد دیاب ئیبراهیم و بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە، ئیسماعیل هەنیە کردبوو.

><