راهێنەرێ بەرازیل: ئارمانجا مه بدهستڤهئينانا كۆپا ئەمریكایە
کوردستان24:
دۆریڤال جونیۆر راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیلدۆریڤال جونیۆر راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیلجیهان
هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یەکەم یاریی ئامادەکاری بەرەبەیانی سبەی یەكشەممە رووبەڕووی مەکسیک دەبێتەوە، پێشبینی دەكرێت لەم یارییە بەرازیل پێكهاتەی سەرەكی خۆی لەو یارییە بۆ كۆپا ئەمریكا تاقی بكاتەوە.
هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یەکەم یاریی ئامادەکاری، بۆ پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا، بەرەبایەنی سبەی یەکشەممە کاتژمێڕ 04:00 رووبەڕووی هەڵبژاردەی مەکسیک دەبێتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە سامبا لە کۆمەڵەی چوارەمی کۆپا ئەمریکا، رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی کۆلۆمبیا، پاراگوای و کۆستاریکا دەبێتەوە، یەکەم یاریشیان رۆژی 25ـی ئەم مانگە، کاتژمێر 04:00ـی بەیانی بەرامبەر کۆستاریکا دەبێت.
پێش یارییەکە دۆریڤال جونیۆر راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئەوان بە کۆمەڵێک یاریزانی بە توانا ئامادەکاری بۆ یۆرۆ دەکەن و هەموو ئامانجیشیان بردنەوەی ناسناوی کۆپا ئەمریکایە.
لەمبارەیەوە دۆریڤاڵ ئاماژەی بۆ ئەوە كرد ئەوان لە قۆناغێکی باش و هەستیاردان، دەشڵێت: هەموو ئامانجمان ئەوەیە رکابەرییەکی باش لە کۆپا ئەمریکا بکەین. کۆمەڵێک یاریزانی باشمان بانگهێشتکردووە و دڵنیام دەتوانین ئەنجامی باش بەدەست بهێنین.
راهێنەرە نوێیەكەی بەرازیل گوتیشی: حەزمان كرد رووبەڕبوونەوەی مەكسیك بكەینە تاقیکردنەوەیەکی باش، چونكە مەکسیک خاوەن کۆمەڵێک یاریزانی باش و بەهێزە، دڵنیاشم یارییەکی قورس دەبێت. لە ماوەی رابردوو ئامادەکاری باشمان کردووە، هەموو یاریزانەکان دەزانن بۆچی لەگەڵ ئێمە و هەمووان باشترینن.