رێوەڕەسمێن”گەڕا تاووسێ” ل گوند و کۆمەڵگەهێن ئێزدیان ب ڕێڤه دچن
كوردستان 24:
بەڕێوەچوونی رێوەڕەسمی”گەڕا تاووسێ” لە گوند و کۆمەڵگە ئێزدییەکانبەڕێوەچوونی رێوەڕەسمی”گەڕا تاووسێ” لە گوند و کۆمەڵگە ئێزدییەکانکوردستان گەڕا تاووسێ ئێزدی دهۆک نەینەوا
وەکو نەریتێکی ساڵانە، ڕێوڕەسمی ئایینی، “گەڕا تاووس” لە گوند و کۆمەڵگە ئێزدییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەگەڕێت و لە کۆتا قۆناغدا دەگاتە ناحیەی “باعەدرێ”. هاووڵاتییان بە گەرمی پێشوازیی لێ دەکەن و نەریتەکە دەبێتە هۆیەک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان کوردانی ئێزدیدا.
خەڵکی ناحییەی باعەدرێ، لە سنووری قەزای شێخان، بە تاوە، بخوور، جلی ڕەسەنی سپیی ئێزدییایەتی و لێدانی دەف و میوزیکی ئایینی، پێشوازیی لە “تاووس” دەکەن و سەردانی ماڵی “فەقیر حەجی” دەکەن.
خالد نەرمۆ، ڕۆشنبیرێکی ناحییەی باعەدرێیە و لەوبارەوە دەڵێت، “گەڕا تاووس” لە هەموو گوند و کۆمەڵگە ئێزدییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و دەشتی نەینەوا بەڕێوە دەچێت و کۆتا قۆناغ دێتە ناحیەی باعەدرێ. وەکو خۆی دەڵێت، مێژووی نەریتە ئایینییەکە بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە و “بووەتە هۆیەک بۆ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لەنێو کۆمەڵگەی ئێزدییایەتیدا”.
“گەڕا تاووس” لەلایەک ڕێوڕەسمێکی کۆنی ئایینییە، لە لایەکی دیکەشەوە هێمایەکە بۆ کۆبوونەوەی دانیشتووانی گوندەکان و خزم و کەسوکارەکانیان. هەروەها دەبێتە دەرفەتێک بۆ یەکترقبووڵکردن و گیانی لێبووردەیی لەنێوان هاووڵاتییاندا.
دایە فاتۆ، کابانییە و دەڵێت، “زۆر دڵخۆش بووین بە هاتنی تاووس، چونکە چەند ساڵێک بوو نەهاتبوو. کاتێک دەچێتە هەر گوندێک ئێوارەکەی هەمووان لە ماڵێک کۆدەبنەوە و شیو دەخۆن. ئەم نەریتە دەبێتە هۆیەک بۆ ئاشکردنەوەی ئەوانەی چەند ساڵێکە بە هەر هۆکارێک بێت نێوانیان تێکچووە”.