سەرۆکی چینێ: ئەمریکا مه هانددهت هێرشى تایوانێ بكهين
ئاڤا نیوز
سەرۆکی چین، ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی هەوڵ دەدات لە ڕێگەی تایوانەوە داو بۆ چین بنێتەوە و دووچاری شەڕی بکات. شی گوتویەتی ئەو “ناخەڵەتێت و ناکەوێتە ناو ئەو داوەوە”.
وێنە گەورەکە: ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ئاشکرای کردووە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین، بەرپرسانی وڵاتەکەی لەو بابەتە ئاگادار کردووەتەوە و هۆشداریی پێداون کە نەکەونە ناو ئەو داوەوە. بۆ یەکەمجاریش مانگی نیسانی ئەمساڵ ئەم قسەیەی بە ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، گوتووە.
زانیاریی زیاتر: لە دانیشتنەکەدا شی ئەوەشی گوتووە “ئەگەر کەسێک چاوەڕێی ئەوە بێت کە چین سەبارەت بە تایوان سازش و پاشەکشە بکات، ئەوا خەونێکی بەتاڵی بینیوە”.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دانیشتنەکەی لەگەڵ ڤۆن دێرلاین، شی ڕاگەیێنراوێكی بڵاو کردەوە و تیایدا ڕایگەیاند “تایوان لە ناو هەناوی بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی چیندایە”.