سەما تیڤی

شاندێ دانوستانکارێ حکوومەتا هەرێمێ ل گەڵ کۆمپانیێن پترۆل و گازێ کۆمبوو

شاندێ دانوستانکارێ حکوومەتا هەرێمێ ل گەڵ کۆمپانیێن پترۆل و گازێ کۆمبوو
كوردستان 24:

کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت و گازکۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت و گازکوردستان هەناردەکردنەوەی نەوت هەرێمی کوردستان هەولێر و بەغدا
K24 – هەولێر:

شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت و گاز، جەخت لەسەر چارەکردنی ڕیشەیی و گەیشتن بە ڕێگەچارەی هاوبەش بۆ پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دەکەنەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (5ـی حوزەیرانی 2024) شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهینانی نەوت و گاز کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە دوایین پێشهاتەکانی نێو پرۆسەی سیاسی عێراق و پەیوەندی و گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە بودجە و نەوت کرا، تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەرگریی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی چارەی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێگەچارەی هاوبەش.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، نیازی حکومەتی هەرێم بۆ چارەی ڕیشەیی جەختی لێ کرایەوە و خواستی حکوومەتی هەرێم بۆ هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان خرایە ڕوو. بە جۆرێک، کە ئەم پرسە پێویستی بە ڕێگاچارەی هاوبەش و لێتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەکە لەبارەی بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت.

هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا باس لەو ئالنگاریانە کرا کە بەهۆی بارودۆخی ئابووری دروستبوون، بە بایەخ و سوپاسەوە باس لە خۆڕاگری و پشودرێژیی کۆمپانیاکان کرا و ئاماژەش بەوەدرا بە پێکەوەیی مانەوە و کاری هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی بە کارەکانیان سەرکەوتووتر دەبن، هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان بە پێویست زانرا لەپێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بووژاندنەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە (5ی حوزەیرانی 2024)ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاندی دانوستانکار باسیان لە کۆبوونەوە و هەوڵ و ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد، کە وابڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکاتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: کۆبوونەوەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بەردەوامن بۆ هەرچی زووتر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، هەر بۆ ئەم مەبەستەش، وا بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووش، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتیەکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق، بە یەکەوە سەردانی بەغدا بکەن بۆ گفتوگۆکردن و دانانی میکانیزمی چارە بۆ لابردنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، کە بەداخەوە بەهۆی ڕاگرتنیەوە لە مانگی ئاداری پارەوە، چەندین ملیار دۆلار زیان بە گەنجینەی گشتی عێراق و هەرێمیش گەیشتووە.

><