سەما تیڤی

قۆناغا ئێكێ یا سەرژمێریا ئاكنجيبويان ل عيراقێ ب داوى هات

قۆناغا ئێكێ یا سەرژمێریا ئاكنجيبويان ل عيراقێ ب داوى هات

ئاڤا نیوز

وەزارەتی پلاندانی عێراق کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی ئەزموونی دانیشتووانی لە سەرتاسەری عێراق بە “سەرکەوتوویی” ڕاگەیاند.

بۆچی گرنگە: هەرێمی کوردستان ژمارەی دانیشتووانی لەزیادبووندایە، عێراق نکۆڵی لەمە دەکات و ژمارەی دانیشتووانی هەرێم بە 14%ی کۆی گشتی عێراق دادەنێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر ماف و ئیستحقاقی کورد دەبێت.

وێنە گەورەکە: لەپێناو ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە سەرانسەری عێراق کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، هەینی 31-05-2024 سەرژمێریی ئەزموونی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، وەزیری پلاندانان ڕایگەیاندووە “قۆناغی یەکەمی سەرژمێری ئەزموونی بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات، قۆناغی دووەم کە قۆناغی ژماردنی دانیشتووانە، پێنجشەممەی داهاتوو کۆتایی دێت”.

باکگراوند: دواین سەرژمێریی لە عێراق بەبێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1997 ئەنجام دراوە، لەو کاتەوە ئەمە یەکەمین سەرژمێرییە کە بڕیارە ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

><