نەتەوەيێن ئێكگرتى: 200 ملیۆن كچ هاتينه خەتەنە كرن
وشه:
بەگوێرەی نەتەوە یەكگرتووەكان، زیاتر لە 200 ملیۆن كچ و ژن خەتەنە كراون، چوار ملیۆن 300 هەزار كچ لەسەر ئاستنی دنیادا مەترسیی خەتەنەیان لەسەرە.
كۆمیسیاری باڵای پەنابەران ئاماژەی بەوەش دا، لە نێوان ساڵانی 2015 تا 2030، ژمارەی ئەو كچانەی خەتەنە دەكرێن، دەگاتە 68 ملیۆن كەس.
نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریی دا لە شێواندنی ئەندامی زاوزێی كچان، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی خەتەنەیان قەدەغە نەكردووە. داوایشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد هەنگاوی پێویست لەوبارەیەوە بگرنەبەر.
نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، مەترسیی زۆر لەسەر ئەو كچ و ژنانە هەیە كە لە وڵاتانی رۆژئاوا دەژین و لە كاتی پشووەكاندا دەگەڕێنەوە وڵاتی یەكەمی خۆیان، لەوێ دەخرێنە ژێرباری خەتەنەكردنەوە، بەپێی لێدوانی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەمە بابەتێكی كولتوورییە و ئەوانیش ناچار دەكرێن خەتەنە بكرێن.
دیاردەی خەتەنەكردن لە وڵاتانی ئیسلامی زیاترە و بەتایبەت وڵاتانی ئەفریقا كە هێشتا ئەو دیاردەیە بەزەقی كار دەكات و كچان دەبێت خەتەنە بكرێن. كۆمیسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان لەمبارەیەوە دەڵێت، شێواندنی ئەندامی زاوزێی كچان، بەشێكە لە توندوتیژیی دژ بەژنان.
نەتەوە یەكگرتووەكان باسی لەوەش كردووە، 600 هەزار ژن لە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا خەتەنە كراون، هەروەها 190 هەزار كچیش مەترسیی خەتەنەیان لەسەرە.