سەما تیڤی

رێوڕەسمێن ڕاگەهاندنا پرۆژه‌يێ پشته‌ڤانيكرنا دارایی بۆ ڕزگاربوويێن داعش ژلايێ سەرۆکوەزیران دەستپێكر 

رێوڕەسمێن ڕاگەهاندنا پرۆژه‌يێ پشته‌ڤانيكرنا دارایی بۆ ڕزگاربوويێن داعش ژلايێ سەرۆکوەزیران دەستپێكر
کوردستان24
رێوڕەسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتیی دارایی بۆ ڕزگاربووانی داعش لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوەرێوڕەسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتیی دارایی بۆ ڕزگاربووانی داعش لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوەکوردستان مەسرور بارزانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کوردانی ئێزدی داعش
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە هۆڵی سەعد عەبدوڵلا، لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش، تاوەکوو ئێستا سێ هەزار و 576 کوردی ئێزدی ڕزگار کراون.

سەعید جردۆ شنگالی، بەرپرسی بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش، لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش ڕایگەیاند، “سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو پێکهاتەکان دەکات”.

نزیکەی 10 ساڵ بەسەر هێرشی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش بۆ سەر قەزای شنگال و جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان تێدەپەڕێت. ئەو هێرشە یەکێکە لە کارەساتبارترین هێرشە تیرۆرستییەکان بۆ سەر خەڵكی سڤیل کە تیایدا سەدان هەزار کەسی ئاوارە کران و هەزاران کەس کوژران و بزر بوون.

چەکدارانی داعش لە 03ـی ئابی ساڵی 2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال. ژمارەی دانیشتووانی ئەو قەزایە بەر لە هێرشەکە نزیکەی 500 هەزار کەس بوو، دوای هێرشەکەی داعش، نزیکەی 250 هەزار کەس ئاوارەبوون و زۆرینەیان ئێزدی بوون. لەو ژمارەیە 50 هەزار کەس پەنایان بردە بەر چیای شنگال و لەوێ گیریان خوارد تا لە هەڕەشەی تیرۆرستانی داعش ڕزگاریان بێت.

دوای ئازادکردنی شنگال لە دەست داعش، تا مانگی پێنجی ئەمساڵ، بەهۆی نەبوونی ئاسایش و خزمەتگوزاری و بژێوی ژیان، نزیکەی 183 هەزار ئاوارەی شنگال نەگەڕاونەتەوە ماڵ و حاڵی خۆیان.

بەهۆی هێرشەکەی داعش بۆ سەر قەزای شنگال، نزیکەی سێ هەزار کەس کوژران و شەش هەزار ئافرەت و منداڵی ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندران.

لە کاتێکدا ئاوارەکان لە چیای شنگال گیریان خواردبوو، داعش کۆمەڵکوژری لە شەش گوند کرد، دیارترینیان بریتیین لە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە گوندی کۆچۆ تێیدا کە نزیکەی 400 کەس کوژران. هەروەها لە گوندی حەردان 250 تا 300 کەس بە دەست چەکدارانی داعش کوژران.

دوای ئازادکردنی قەزاکە چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرانەوە و ژمارەیان دەگاتە 89 گۆڕی بە کۆمەڵ. ئەو ماوەیەی قەزاکە لەژێر کۆنتڕۆڵی داعش بوو، نزیکەی شەش هەزار ماڵ لە قەزای شنگال لەلایەن چەکدارانی ئەو رێکخراوە سووتێندران و زیانیان پێگەیەندرا.

><