ب وێنە؛رێوڕەسمێن ڕاگەهاندنا پرۆژهيێ پشتهڤانيكرنا دارایی بۆ ڕزگاربوويێن ژ دهستێ داعشێ ژلایێ سەرۆکوەزیران ڤه.
کوردستان24
ئەمڕۆ سێشەممە، 02-07-2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتیی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە هۆڵی سەعد عەبدوڵلا، لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا، دوای 10 ساڵ لەم کارەسات و کۆمەڵکوژییە، کەچی هێشتا بارودۆخی دەڤەری شنگال ئاسایی نەبووەتەوە و بەهۆی خۆسەپێنی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکانەوە، خوشک و برا ئێزدییەکانمان لە کەمپەکاندا ماونەتەوە و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانیان و بەم هۆیەشەوە تا ئێستا ناوچەکانیان ئاوەدان نەکراوەتەوە.