سەما تیڤی

ئەمریکا بۆ عێراقێ: هێرشێن سەر کۆمپانیان کۆنترۆڵ بکه‌ن

ئەمریکا بۆ عێراقێ: هێرشێن سەر کۆمپانیان کۆنترۆڵ بکه‌ن
ئاڤا نیوز

ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، کەسانێک لە ناو هێزەکانی حەشدی شەعبیدا هەن گوێڕایەڵی فەرمانەکانی سوودانی نابن. داواش دەکات حکومەتی عێراقی لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات.

لێدوانی فەرمی: ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: “نیگەرانین لەوەی کەسانێک لە ناو هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەردەم فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەرپرسیار نین و بەشدارن لە چالاکییە تووندوتیژییەکان لە عێراق و سووریا و هێرش دەکەنە سەر سەربازانی ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانان و مەترسین بۆ سەر ئاسایش و ئابووریی عێراق.

زانیاریی زیاتر: ئەمریکا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، کۆنترۆڵی ئەم کەسانە بکرێت و لەبەر پێشێلکردنی یاسای عێراق لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار هێرشکراوەتە سەر بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەمەش نیگەرانیی واشنتی لێکەوتووەتەوە.

><