ئيرۆ رۆژا جیهانی يا پەنابەرانە
وشه
نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی 20ی حوزەیرانی وەك ڕێزێك بۆ پەنابەران، كردووە بە رۆژێكی جیهانی تا لەم رۆژەدا باس لە داخوازی و مافەكانی پەنابەران بكرێت.
نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، لەم رۆژەدا دەبێـت بیرمان بكەوێتەوە كە خەڵكانێكی زۆر بەهۆی نالەباری ژیانیان، لە وڵاتەكانیان كۆچ دەكەن و وەك پەنابەر دەچنە وڵاتێكی تر بۆ ئەوەی بەئارامی و دڵنیاییەوە بژین.
لەمبارەیەوە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژە بەوە دەكات، “رۆژی جیهانیی پەنابەران بۆنەیەكە بۆ بنیاتنانی هاوسۆزی و تێگەیشتن لە بارودۆخی نالەباری پەنابەران، دداننان بە خۆڕاگرییان لە دووبارە بنیاتنانەوەی ژیانیان لە شوێنێكی تر”.
بەپێی ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئێستە لە هەر 69 كەسێك لەسەر زەویدا یەكێكیان ئاوارە بووە، ئەوەش دەكاتە نزیكەی 120 ملیۆن كەس كە بەناچاری ماڵوحاڵی خۆیان بەجێهێشتووە.
ئەمڕۆ كە رۆژی پەنابەرانە، لەم هەفتەیەدا دوو بەلەم لە سنووری ئیتاڵیا ژێرئاو كەوتن، لەمبارەیەوە رێكخراوی خاچی سووری ئیتاڵیا رای گەیاند، 75 كەس لە سەرنشینانی ئەو دوو بەلەمە گیانیان لە دەست داوە یان بێسەروشوێنن، 19 كەس لەوان كوردی دانیشتووی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بوون.