سەما تیڤی

بەهايێ ڤینیسیۆس جۆنیۆر بلند دبت و هه‌ڤشێوێ هالاند و ئیمباپى لێ دئێت

بەهايێ ڤینیسیۆس جۆنیۆر بلند دبت و هه‌ڤشێوێ هالاند و ئیمباپى لێ دئێت
رێگا نێت:

لەتازەترین نوێكردنەوەی ماڵپەڕی ترانسفێر ماڕكێتدا گۆڕانكاری بەسەر بەهای ڤینیسیۆس جۆنیۆر دا هات و یاریزانە بەملیڕازیلییەكەی ریال مەدرید بەهای لە ترانسفێر ماڕكێت بەبری 30 ملیۆن یۆرۆ بەرز دەبێتەوە.

بەپێی مالپەڕەكە كە تایبەتە بە ئابووری وەرزشی نرخی ڤینیسیۆس لە 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ 180 ملیۆن یۆرۆ بەرز دەبێتەوە ئەوەش هەمان بەهای هالاند و ئیمباپێ و جود بیلینگهامە كە لەپێشەنگی گرانبەهاترین یاریزانانی جیهانن، جگە لە ڤینیسیۆس بەهای رۆدریگۆ لە 100 ملیۆن بۆ 110 بەرز دەبێتەوە و بەهای ڤاڵڤێردیش لە 100 ملیۆن بۆ 120 ملیۆن بەرز دەبێتەوە و هەریەكە لە كامافینگا و چوامینی بەهایان دەگاتە 100 ملیۆن یۆرۆ، لەیانەكانی دیكە بەهای فیل فۆدین لە 120 ملیۆن دەبێتە 150 ملیۆن یۆرۆ و بەهای ساكا لە 120 ملیۆن دەگاتە 140 ملیۆن یۆرۆ، هەروەها بەهای لامین یامال ئەستیرەی لاوی بارسا لە 11 ملیۆن یۆرۆ بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ بەرز دەبێتەوە.

جێی باسە بردنەوەی ریال مەدرید بۆ 15 مین چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ ڕۆڵی سەرەكی هەبوو لە بەرزبوونەوەی بەهای یاریزانانی ریال مەدرید.

><