ل ڕۆژانێن جەژنێ دا نێزیکی 390 هەزار گەشتیار هاتينه هەرێمێ
ئاڤا نیوز
لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 387 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە جەژن و بۆنەکان، گەشتیاران لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی پشوودان ڕوو لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئارام شوانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، “هێشتا تەواوی ئامارەکان کۆنەکراونەتەوە، دوای وەرگرتنی سەرجەمیان پێشبینی دەکرێت، ژمارەی گەشتیاران لە سنووری پارێزگای سلێمانی سەرووی 135 هەزار گەشتیار بێت”.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی تاوەکو ئێستا لەسەرجەم پارێزگاکان کۆکراونەتەوە 387 هەزار و 597 گەشتیار سەردانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و بەمشێوەیە دابەش بوون.
هەولێر: 117 هەزار و 421 گەشتیار
سلێمانی: 125 هەزار گەشتیار
دهۆک: 60 هەزار گەشتیار
هەڵەبجە: 84 هەزار و 176 گەشتیار