ل گونده‌كێ ئیتاڵیا سه‌یرترین هه‌ڵبژارتنێن خوه‌جهى ب ڕێڤه‌دچن
كوردستان 24:
له گوندێكی ئیتاڵیا كه دانیشتووانەكه‌ی ژماره‌یان ناگاته په‌نجا كه‌س، سه‌یرترین هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
بڕیار وایه چه‌ند ڕۆژێكی دیكه هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی ئیتاڵیا به‌ڕێوه بچێت، گوندی ئینگریا ده‌كه‌وێته شاری تۆرینۆ له باكووری ئیتاڵیا، سه‌یرترین هه‌ڵبژاردنی لێ ده‌كرێت.
گوندی ئینگریا ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی ته‌نیا 46 كه‌سن و له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا 30 كه‌س مافی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هه‌یه.
ئیگۆ دی سانتێس، سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئه‌و گونده ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كی سه‌خت ده‌بێته‌وه كاتێك ده‌یه‌وێت بۆ جاری چواره‌م پۆسته‌كه‌ی به ده‌ست بهێنێته‌وه.
سیسته‌می ئه‌م گونده له ڕووی ستراكچه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سروشتێكی خێزانیی هه‌یه؛ مایه‌ی سه‌رنجه دایكی دی سانتێس چووه‌ته پاڵ ڕیناتۆ بۆلیتۆی ڕكابه‌ری دی سانتێسی كوڕی.
دی سانتێس گوتوویه‌تی، داوای له دایكی كردووه بچێته پاڵی، به‌ڵام دایكی چووه‌ته پاڵ بۆلیتۆی ڕكابه‌ری، چونکە زۆربەی ئەندامانی لیسته‌كه‌ی ژنن.