باژێره‌كێ سوید مەتره‌كا عه‌ردی ب نه‌هـ سەنتێن ئەمریکی دفرۆشت
سه‌ما
به‌رپرسانی شارێكی سوید چه‌ندان پارچه زه‌وی بۆ فرۆشتن ده‌خه‌نه ڕوو كه نرخی هه‌ر مه‌ترێكی پاره‌ی كوپێك قاوه‌یه و له چه‌ند سه‌نتێكی ئه‌مه‌ریكی تێپه‌ڕ ناكات.
تۆڕی میدیایی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، شاری یوتنا، کە دەکەوێتە دوری 200 میل لە باشوری رۆژئاوای ستۆکۆڵمی پایتەخت 29 پارچە زەوی تێدا دەفرۆشرێت و نرخی هەر مەترێک لەو پارچە زەوییانە یەک کرۆنی سویدییە واتە نۆ سەنتی ئەمریکی.
شاری یوتنا نمونەیەکە لە ناوچەیەکی گوندنشین کە دانیشتوانەکەی نزیکەی پێنج هەزار کەسە و لە شارە سەرەکییەکەشی 13 هەزار کەس دەژی، هەروەها دەکەوێتە نزیک دەریاچەی فانیرن کە گەورەترین دەریاچەیە لە نێو وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا.
یۆهان مانسۆن، سەرۆکی شارەوانی ئوتنا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هۆكاری فرۆشتنی ئه‌و زه‌وییانه بۆ لایه‌نی ئابووریی سوید و دواتر کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی گوندەکان ده‌گه‌ڕێته‌وه.