سەما تیڤی

رۆژنامەیەك:ل ڤان نێزيكان ئیسرائیل دێ میلیشیايێن عێراقێ كه‌تە ئارمانج

رۆژنامەیەك:ل ڤان نێزيكان ئیسرائیل دێ میلیشیايێن عێراقێ كه‌تە ئارمانج

وشه‌:

لە دوای هێرشەكەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ساڵی رابردوو، تا ئێستەش میلیشیا شیعەكان وەك پاڵپشتییەك بۆ بزووتنەوەی حەماس و غەزە، رۆژانە بە درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش دەكەنە سەر ئیسرائیل، رۆژنامەیەك ئاشكرای دەكات كە زانیاری هەیە بەوەی بەمنزیكانە ئیسرائیل دەست بە بۆردمانكردنی بنكە و كردنەئامانجی فەرماندەی میلیشیاكانی عێراق دەكات.

رۆژنامەی “شەرقولئەوسەت” لە ماڵپەڕی خۆی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە كە سەرچاوەیەك لە حكوومەتی عێراق دووپاتی كردووەتەوە، زانیاری لە رێگەی لایەنی نێودەوڵەتی بەوان گەیشتووە باسی بوونی نیازی ئیسرائیل دەكات كە بەمنزیكانە دەست بە كردنەئامانجی بنكە و فەرماندەی میلیشیاكانی عێراق بكات، لەوانەی لە هێرشكردنە سەر ئیسرائیل تێوە گلاون.

بەرپرسێكی باڵای عێراقی نزیك لە نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی بۆ رۆژنامەكەی دووپات كردووەتەوە كە ئێستە حكوومەتی عێراق هەموو رێوشوێنێك دەگرێتە بەر بۆ رێگرتن لەو هێرشانە، بەڵام تا ئێستە هیچ دیار نییە كە توانیبیتی شتێك بكات.

دوێنێ هەینی رۆژنامەی “جۆرزالیم پۆست”ی ئیسرائیلی ئاشكرای كرد كە بڕیارێكی نزیكی سیاسی هەیە بۆ ئەنجامدانی هێرش و ئۆپراسیۆنی سەربازی لە لبنان و سووریا و عێراق، بە مەبەستی لاوازكردنی توانای میلیشیاكانی نزیك لە ئێران لەو وڵاتانە، بۆیە سوپای ئیسرائیل ئامادەسازی لە بەرزاییەكانی جۆلان كردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشانە.

><