سەما تیڤی

عێراق و هەرێما کوردستانێ بۆ سەپاندنا سزايێن هاتن وچوونێ هەماهەنگيێ دکەن

عێراق و هەرێما کوردستانێ بۆ سەپاندنا سزايێن هاتن وچوونێ هەماهەنگيێ دکەن
ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق بەکارخستنی کامێراکانی تیژڕۆیی لە چەند ڕێگەیەکی خێرا ڕادەگەیێنێت و ئاماژە بە میکانزمی سەپاندنی پێبژاردنی سەرپێچییەکانیش لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات.

بۆچی گرنگە: یەکخستنی سەپاندنی سزاکانی هاتووچۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی عێراق، کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ئەو سەرپێچیانە دەبێت لەلایەن ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هەڵگری تابلۆی شارەکانی دیکەی عێراقن بە پێچەوانەشەوە.

لێدوانی فەرمی: محەممەد عەلی حەسوون، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ ڕژدە لەسەر چالاککردنی سیستمی ڕادار لە ڕێگە خێراکان و بۆ ئەو مەبەستەش سیستمەکە لە ڕێگەی خێرای کەربەلا، ئەنبار و دیالەو بابل خراوەتە کار.

ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: سەبارەت بە سەپاندنی سزای پێبژاردن لەنێوان ناوەند و هەرێمی کوردستان، حەسوون ڕوونی کردەوە “هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان هەیە لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەلیکترۆنی پەیوەست بە چاودێریکردنی سەرپێچیەکانی هاتووچۆ لە بەغدا و هەرێمی کوردستان”.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 10 ساڵە کامێرای تیژڕۆیی لە ناوەوە و دەرەوەی شارەکانی هەرێمی کوردستان دانراون، دوو ساڵیشە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە بەشێکی شارەکان جێگیر کراوە.

><