سەما تیڤی

پەرواز حوسێن: شه‌رى ل گەڵ نەخۆشیا خوه‌ دكه‌م 

پەرواز حوسێن: شه‌رى ل گەڵ نەخۆشیا خوه‌ دكه‌م
کوردستان24
دوای جێهێشتنی کوردستان بەمەبەستی چارەی نەخۆشیە سەختەکەی، هونەرمەند پەرواز حوسێن گلەیی لەو پەیج و کەناڵانەی سۆشیال مێدیا دەکات کە هەواڵی ناڕاست لەسەر تەندروستیی ئەو بڵاو دەکەنەوە.

هونەرمەند “پەرواز حوسێن” باس لە ئازارەکانی خۆی دەکات و بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: گلەیی لەو پەیج و کەناڵانەی سۆشیال مێدیا دەکەم، کە وێنەی کەسێکی دیکە بڵاو دەکەنەوە کە ئێستا لەگەڵ من ناژی و هەندێک جاریش هەواڵی ناڕاست لەسەر تەندروستیی من بڵاودەکەنەوە.

“پەرواز حوسێن” سەبارەت بە نەخۆشیەکەی دەڵێت: ئەگەرچی لە دۆخێکی تەندروستی خراپدا دەژیم، بەڵام بڕیارمداوە چەمکی رەشبینی لە ژیانمدا بسڕمەوە و جەنگێکی نوێ لەگەڵ “شێرپەنجە” دەست پێ بکەم، کە خودای مەزن بە ئازاری ئەو نەخۆشیە تاقی کردمەوە و نامەوێت هیچ کات خۆم ڕادەستی قەدەر بکەم و لاواز بم بەرامبەر ئەو نەخۆشیەی تووشی هاتووم.

گوتیشی: دەمەوێ سوپاسی هەموو ئەوانە بکەم، کە لە خەمی مندا بوونە، بەڵام گلەیی بێت لەو دەزگا و پەیج و کەناڵانەی لە سۆشیال مێدیا وێنەی کەسانی دیکەیان لە پاڵ من بڵاوکردووەتەوە، یان شادن بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی مەرگی من، کە ئەمە ناخم ئازار دەدات، بۆچی مێدیای کوردی بە مردنی هونەرمەندان خۆشحاڵە و بێ بنەما دەیکات بە مانشێت و ڕووپەڕی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان.

><