سەما تیڤی

چالاكڤانه‌كا ئێزدى:حكومه‌تێ گرنگيه‌كا تايبه‌ت ب ده‌ڤه‌رێن ئێزديان دايه‌ 

چالاكڤانه‌كا ئێزدى:حكومه‌تێ گرنگيه‌كا تايبه‌ت ب ده‌ڤه‌رێن ئێزديان دايه‌

دھۆک -KDP.info-

دھۆکییەکان گەشبینن بە سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پسپۆرێکی ئابووریش پێی وایە، دوای سەردانی مەسروور بارزانی بۆ دھۆک ڕیفۆرمی ئابووری لەو پارێزگایە دەکرێت و کاریگەرییە ئابوورییکان و ڕەخساندنی دەرفەتی کار دەردەکەون.

ڕۆشنبیر هۆزان ئیسماعیل، لە شارۆچکەی سێمێل بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ھاتنی مەسروور بارزانی بۆ دھۆک ئومێدی زیاترمان پێدەبەخشێت، چونکە ھەرکاتێک جەنابیان سەردانی دھۆکی کردبێت دەستی بەتاڵ نەبووە، بەڵکوو چەندین پڕۆژەی ستراتیژی کردووەتەوە، یان بەردی بناغەی بۆ داناون، دانانی بەردی بناغە بۆ گەورەترین پارک لەسەر ئاستی عێراق و چەندین پڕۆژەی دیکە ھەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی شاری دھۆک و قەزای سێمێل گەشەکردنی زیاتر بەخۆوە ببینن.

ھۆزان ئیسماعیل پێی وایە: ھەر جارێک سەرۆکی حکوومەت سەردانی دھۆکی کردبێت ئەو شارە گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە و جێی دەستی دیار بووە، بەتایبەتی دامەزراندنی کارگە و کردنەوەی پڕۆژەی ستراتیژی لە چەند ساڵی ڕابردوو دھۆکی بوژاندووەتەوە.

دەولەت دومان، چالاکوانی مەدەنی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: دھۆک زۆر گۆڕاوە و بەھۆی ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە لە ساڵانی ڕابردوو بە تەواوەتی گۆڕانکاریی بە سیمایەوە دیارە، کەسێک پێشتر سەردانی دھۆکی کردبێت و ئێستا سەردانی دھۆک بکات ھەست بەو گۆڕانکاریانە دەکات، بێگومان ھەموو ئەو گۆڕانکاریانەش لە ئەنجامی پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانن، بەتایبەتی لە سەردانی ئەوجارەی مەسروور بارزانی ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی کرانەوە کە لەداھاتوودا ڕەنگدانەوەیان لەسەر گەشەکردنی دھۆک دەبێت.

دەولەت دومان کە کوردێکی ئێزدیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێمە ھەست دەکەین حکوومەت گرینگیەکی تایبەت بە ناوچە ئێزدینشینەکانی دەوروبەری دھۆک دەدات، بە دووسایدکردنی ڕێگای شارەدێی باعەدرێ بۆ دھۆک و چەندین پڕۆژە لە شێخان و خانکێ و باعەدرێ و ھەموو دەڤەرە ئێزدینشینەکان، سەرۆکی حکوومەت سەلماندی کار بۆ پێکەوەژیان دەکات و ھیچ کات ناوچەکانی ئێمەی پشتگوێ نەخستووە.

ھیزل تاھر ھروری، پسپۆری کارگێڕی و ئابووری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ پارێزگای دھۆک لە چەند ڕووەوە گرینگی خۆی ھەیە، ئەمڕۆ ژمارەیەک پڕۆژەی کردەوە، ئەو پڕۆژانە دھۆک دەبەنە قۆناغێکی دیکەی ئاوەدانی، لەوانەش کردنەوەی پارکی ئالۆکان لە دەروازەی شاری دھۆک لەڕووی گەشتیارییەوە کاریگەری لەسەر دھۆک دەبێت، ھەروەھا دانانی بەردی بناغە بۆ جووتسایدی باعەدرێ بۆ دھۆک ئەمەیش لە چەند ڕووێک کاریگەری دەبێت.

ئەو پسپۆرەی کارگێڕی و ئابووری دەشڵێت: ھەرکاتێک سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی سەردانی پارێزگایەک دەکات پاکێجێک پڕۆژەی لە ھەگبەدایە و داواکارییەکانی خەڵک جێبەجێ دەکات.

بە ھاتنی سەرۆکی حکوومەت بۆ دھۆک ڕیفۆرمی ئابووری دروست دەبێت و دەرفەتی کار پەیدا دەبێت و دهۆک لەڕووی ئابووریەوە گەشە دەکات.

><