سەما تیڤی

کارڤاخال دچته‌ دناڤ ديرۆكێ دا  

کارڤاخال دچته‌ دناڤ ديرۆكێ دا
خه‌بات:

كارڤاخالی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید بۆ جاری شەشەم بەشداری لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ كرد كە پێرێ شەو لە یاریگای وێمبڵی، لە لەندەن بەڕێوەچوو، کارڤاخال لە فراوانترین دەروازەکانەوە چووە ناو مێژووەوە، بەو پێیەی بووە تاکە یاریزان کە لە 6 یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا بەشداری دەكات، دانی لە هەر شەش کۆتاییدا كە بەشداری كردووە، هیچ کام لە یاری کۆتایی لەگەڵ ڕیال مەدرید نەیدۆڕاندووە، لە پێنج كۆتاییدا هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردبوو، بەڵام لە شەشەمین بەشداری دا توانی گرێ كوێرەكەی دۆرتمۆند بكاتەوە و گۆڵی یەكەم تۆمار بكات، بەمەش كارڤاخال بووە تاكە یاریزان لە 6 كۆتاییدا بەشداری بكات.

><