سەما تیڤی

یانەيێن دهۆك و زاخۆ رۆژه‌كا مێژوویی ده‌ربازكرن  

یانەيێن دهۆك و زاخۆ رۆژه‌كا مێژوویی ده‌ربازكرن
كوردستان 24
گرتەیەك لە یاریی زاخۆ و شورتە لەگەڵ ئاهەنگی یاریزانانی دهۆك دوای گۆڵی یەكەمی یانەكە لە رێگەی هیران ئەحمەدگرتەیەك لە یاریی زاخۆ و شورتە لەگەڵ ئاهەنگی یاریزانانی دهۆك دوای گۆڵی یەكەمی یانەكە لە رێگەی هیران ئەحمەدعێراق
لە خولی ئەستێرەكانی عێراق یانەی دهۆك لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە بەغدا شكستی بە تەڵەبە هێنا، یانەی زاخۆش رێگەی سەركەوتنی لە یانەی شورتەی پێشەنگی خولەكە گرت.

دهۆك وانەیەكی باشی بە تەڵەبەكانی بەغدا بەخشی
ئەمڕۆ چوارشەممە، 19 حوزەیرانی 2024، لە گەڕی 33ـیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی دهۆك لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە بەغدا بووە میوانی یانەی تەڵەبە، یانەی دهۆك یارییەكەی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە تەڵەبە بردەوە، گۆڵەكانی دهۆك لە رێگەی یاریزانان هیران ئەحمەد و یانیك زاكیری تۆمار كران.
هیران ئەحمەد مایسترۆی یانەی دهۆك بە باشترین یاریزانی یارییەكەیان بەرامبەر تەڵەبە دیاریكرا.
دهۆك سێزدەیەمین سەركەوتنی لەم وەرزە تۆمار كرد و بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق مایەوە.
دهۆك دوای ئەم یارییە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و خۆی بۆ یاریی كلاسیكۆی كوردستان بەرامبەر هەولێر ئامادە دەكات كە بڕیارە یارییەكە یەكشەممەی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

.

زاخۆ چۆكی بە شورتە دادا
لە یارییەكی دیكەدا ئەمڕۆ چوارشەممە، یانەی زاخۆ لە نێو یاریگەی خۆی و لەبەردەم ئاپۆڕای هاندەرانی میوانداریی شورتەی پێشەنگی خولی ئەستێرەكانی عێراقی گرت، یارییەكەش بە یەكسانبوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.
یانەی زاخۆ لەم وەرزە لە كۆی 33 یاری، 15 بردنەوە، 14 یەكسانبوون و 4 شكستی هەیە و بە كۆكردنەوەی 59 خاڵ پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەكانی عێراقی گرتووە.
یانەی زاخۆ دوای ئەم یارییە ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی نەفتی میسان بێتەوە.

><