بەهێزترین چەکێ بایرن میونشن نێزیکە ل بارسێلۆنا
ياريگا نێت:
دوای هاتنی فلیک بۆ بارسێلۆنا و وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە، هێدی هێدی چەکە بەهێزەکانی و یارمەتیدەرەکانی نزیک دەکاتەوە لە خۆی بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت لەگەڵ بارسێلۆنا لە دوایین هەواڵ هاتنی یاریدەدەرێکی خۆت لە بایرن میونشن بڵاو دەبێتەوە
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە تازەترین ڕاپۆرتە هەواڵی باس لە رۆیشتنی هۆلجەر برۆیچ دەکات لە بایرن میونشن، هۆلجەر ئەرکی راهێنەرایەتی توانای جەستەی یانەکەی لە ئەستۆ بوو ڕۆیشتنی لە یانەکە راگەیاندووە لە پێناوی پەیوەندی کردنی بە بارسێلۆنا و کارکردن لەگەڵ هانزی فلیک.
هۆلجەر لە ساڵی 2014وە تا ئەم کاتە لەگەڵ بایرن میونشن کاری دەکرد و دەستێکی باڵای هەبوو لە ئامادەکردنی تیپەکەی هانزی فلیک کاتێک توانی چەندین نازناو بە دەستهێنن.
فلیک دوای وازهێنانی لە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، بە فەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی بارسێلۆنای وەرگرتووە، رۆژنامەکانی نزیک لە بارسێلۆنا باس لەوە دەکەن فلیک دەیەوێت لەگەڵ یاریدەدەرەکانی ئەرکەکە بەڕێوە ببەن بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین نازناو ببەنەوە.