دهزگههێ لوتكه:نێزیکی 13 ههزار کۆچبەران خۆ گەهاندیە بریتانیا
سهما:
هاتنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا لە ڕێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە بۆ نیوەی یەکەمی ئەم ساڵ گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست دەزگای لوتکە کەوتووە: ڕۆژی یەکشەممە (23ی حوزەیرانی 2024) 257 کەس بە چوار بەلەم گەیشتنە کەناراوەکانی بەریتانیا و کۆی گشتی کاتی ئەمساڵ گەیشتە( 12 هەزار و 901 )کەس.
ئەمەش ژمارەی پێوانەیی پێشووی تێپەڕاندووە کە لە هەمان ماوەی ساڵی 2022دا( 12 هەزار و 747)کەس کەناڵەکەیان بڕیبوو، لەکاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023دا( 11 هەزار و 433) کەس گەشتوونەتە کەناراوەکانی شانشینی یەکگرتوو.
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست دەزگای لوتکە کەوتووە : لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2023، لانیکەم( 159 )کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ بەزاندنی کەناڵی ئینگلیز گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی ئینگلیز یەکێکە لە قەرەباڵغترین هێڵەکانی کەشتیوانی لە جیهاندا، کە شێوازی کەشوهەوا بە خێرایی دەگۆڕێت، لە زۆربەی ڕۆژەکاندا خێرایی با زۆر دەبێت و زریان و شەپۆلی بەرز ڕوو دەکاتە دەریاکە . لە وەرزی زستاندا پلەی گەرمی ئاوەکە ئەوەندە نزم دەبێتەوە کە تەنانەت کەسێکی تەندروستیش تەنها چەند خولەکێک دەتوانێت لە ژیاندا بمێنێتەوە پێش ئەوەی سەرما کاریگەریی تێ بکات.
دەزگای لوتکە بە بەردەوام هۆشداری دەدات سەبارەت بەوەی کە سەرجەم ڕێگا نایاسایەکان چەندە مەترسیدارە.