سەما تیڤی

سەرۆککۆمارێ عیراقێ ئیمزا ل سەر پرۆژە یاسایا بودجا 2024ـێ كر

سەرۆککۆمارێ عیراقێ ئیمزا ل سەر پرۆژە یاسایا بودجا 2024ـێ كر
سه‌ما

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید ژمارەیەك پرۆژە یاسای پەسند کرد، کە بریتین لە خشتەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیی بۆ ساڵی 2024، هەمواری یەکەمی یاسای بەرەنگاربونەوەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی، هەروەها یاسای درێژکردنەوەی کاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، یاسای هەمواری یەکەمی یاسای رێکخستنی کرێ و مافی خاوەندارێتی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ دەرچوانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری.
دوای پەسندکردنی یاساکان لەلایەن سەرۆك کۆمارەوە، لە رۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاودەکرێنەوە بۆئەوەی بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار دوپاتیدەکاتەوە، پشتیوانی لەو یاسایانە دەکات، کە لە بەرژەوەندی وڵات و هاووڵاتیاندایە ئەویش لەڕێگەی پەسندکردنی ئەو یاسایانەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسندکراون، هەروەها لەڕێگەی پێشکەشکردنی پرۆژەیاساکان لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بە ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی گفتوگۆکردن و پەسندکردنیان.

فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
27ی حوزەیرانی 2024

><