مهحما خهلیل: پێدڤيه ژلايێ سەرۆکوەزیران ڤه قایمقامێ شنگالێ بێته دانان
شنگال-KDP.info-
ئەندامێکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق پێی وایە، دانانی قایمقامی نوێی شنگال لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاری نەینەواوە، کێشەکە گەورەتر دەکات و دەشڵێ، دانانی قایمقام تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆکوەزیرانی عێراقە.
مەحما خەلیل، ئەندامی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “پۆستی قایقمامی شنگال لە ئێستادا بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێت و پێویستە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانی شنگال بەھەمیشەیی بکرێن، دانانی قایمقام لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی قەزایە، بەڵام کە ئەنجوومەنی قەزا ئێستا بوونی نییە لە شنگال، پێویستە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە قایمقام دیاری بکرێت”.
لەبارەی ھەوڵەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ دانانی قایمقامی شنگال، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: “لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوادا نییە قایمقام دیاری بکات، راستە خەڵکێک سیڤی پێشکەش کردووە و کاندید زۆرە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام بە بۆچوونی من دەستوەردانی ئەنجوومەنی پارێزگا، کێشەکە ئاڵۆزتر دەکات”.
خەلیل زانیاری زیاتری درکاند و گوتی: “داوا لە محەمەد شیاع سودانی کراوە بۆ دیاریکردنی قایمقامی شنگال، رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا ھەیە بە چاودێری و ئامادەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانانی ئیدارەیەکی یاسایی لە شنگال، بەڵام دیار نییە تا چەند کار بەو رێککەوتنە دەکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی قایمقامی شنگال”.