سەما تیڤی

پێرێز سوپڕایزه‌كا تایبەت بۆ كریستیانۆ رۆنالدۆ ئامادەكريە

پێرێز سوپڕایزه‌كا تایبەت بۆ كریستیانۆ رۆنالدۆ ئامادەكريە
ياريگا نێت:

فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆكی ڕیال مەدرید یا خود بەهێزترین سەرۆك لەسەر ئاستی یانەكانی جیهان وەك باسی لێوە دەكرێت و دەیەوێت كۆتاییەكی نایابی هەبێت و تاكە پەڵە ڕەشەكەی كە ماڵئاوایی نەكردن بوو لە كریستیانۆی ئەفسانەی یانەكە لەسەر خۆی نەهێڵێت و چارەی ئەو كێشەیەش بكات.

ڕۆژنامەی ماڕكای نزیك لە یانەی ریال مەدرید بڵاویكردوەتەوە كە پێرێز سوپڕایزێكی بۆ كریستیانۆ رۆنالدۆ دەبێت و دەیەوێت لەڕێگای ئەنجامدانی جامی بیرنابیۆ ئەم هاوینە مەراسیمێكی ڕێزلێنانی تایبەت بۆ كریستیانۆ رۆنالدۆ بكات لەڕێگەی بانگهێشتكردنی یانەی نەسر بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڕیال مەدرید ببێتەوە و كە تێیدا كریستیانۆ گێمێك بۆ ریال مەدرید و گێمێكیش بۆ نەسری سعوودی یاری دەكات، ئەو سوپڕایزەی ماوەی ڕابردوو لەهەندێك میدیا ئیسپانییەكان باسی كرا و دواتر دووپات نەكرایەوە ئەمجارە لە ڕێگەی رۆژنامەی ماڕكا ئاشكرا دەكرێت و و ئاماژە دەكرێت كە پێرێز پێی وایە پێویستە ئەو خالە ڕەشە بەرامبەر كریستیانۆ نەمێنێت و ڕێزگرتنێكی شایستەی بۆ ئەنجام بدرێت، تا لەدوای خۆی كەس باسی ئەو خاڵە نەكاتەوە.

جێی ئاماژەپێكردنە بڕیارە ئەو یارییە بەر لە دەستپێكی وەرزی تازە ئەنجام بدرێت و ئەستێرەكانی ریال مەدرید و هاندەرانی میرەنگی ئامادەی یارییەكە ببن.

><