چار خوێندکار دوو بهرچاڤكێن زیرەک بۆ نابینان دروست دكهن
K24 – هەولێر
چوار خوێندکار لە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە دوو چاویلکەی ئاگاداریان دروست کردووە، کە هاوکاری نابینایان دەکات لەکاتی بوونی هەر بەربەستێک لەسەر رێگا ئاگاداریان دەکاتەوە.
چوار خوێندکاری بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە، ماوەی نزیکەی مانگێکە کار لەسەر پرۆژەیەکی بچووک دەکەن کە تایبەتە بە نابینایان.
پرۆژەکە پێکدێت لە دوو چاویلکە تایبەت بە نایبینایان، کە لە رێیەوە لە چەند دوورییەکی جیاوازدا نایینایان دەتوانن لە تەنەکانی بەردەمیان لە رێگای زەنگێکەوە ئاگادار بکرێنەوە.
سەفا سامان، خوێندکاری بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سەرەتا پێداویستییەکانی چاویلکەکەمان لە هەولێر کڕیووە، کە بریتییە” پاترییەک و ئەتراسۆنیکێک، لەگەڵ بەزەڕەک و ئاردینیۆیەکی نانۆ” تاوەکو بتوانین پرۆگرامەکەی لەسەر دانێین و کاری پێبکەین.
راوێژ ئومێد، کە بەشدارە لەدروستکردنی پڕۆژەکە گوتی: توانیمان ئەو چاویلکەیە دروست بکەین و ئاستی زانستی خۆمان بخەینە ڕوو وپێشکەشی بکەین، گرنگی ئەو چاویلکەیەش لەوەدایە لە دووری 65 سانتیم بگاتە هەر بەربەستێک لەبەردەمیدا، ئاگاداری دەکاتەوە کە شتێک لەبەردەمیدایە
لە تاقیکردنەوەی زانکۆ سەرکەوتنیان بە دەست هێناوە و دەیانەوێت بیرۆکەکەیان گەورەتر بکەن و لەو رێیەوە خزمەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بکەن.
کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە ساڵانە داوا لە خوێندکارەکانیان دەکات کە بیرۆکەکانیان نمایش بکەن تا لەو رێیەوە بەهرەو توانای گەنجەکان بەدەر بکەوێت، ئەمانەش نموونەی ئەو گەنجانەن و جگە لەوان، بە دەیان خوێندکاری دیکە لەم کۆلێژە خاوەن بیرۆکە و کاری داهێنەرانەیە.