سەما تیڤی

بایدن: دیموكراسی پشتى شه‌رێ دووێ يێ جیهانی ل هه‌موو ده‌مان زێده‌تر د مه‌ترسیێ دایه‌

بایدن: دیموكراسی پشتى شه‌رێ دووێ يێ جیهانی ل هه‌موو ده‌مان زێده‌تر د مه‌ترسیێ دایه‌
كوردستان 24:

ڕۆژی 6ـی حوزه‌یرانی 2024، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا به‌ بۆنه‌ی هه‌شتایه‌مین ساڵیادی ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی، ڕایگه‌یاند، له‌ سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین كه‌ دیموكراسی له‌ دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه‌ له‌ هه‌موو كات پتر له‌ مه‌ترسیدایه‌.

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گۆشەگیری و خۆ به‌ دوور گرتن 80 ساڵ لەمەوبەر چارە نەبووە، ئەمڕۆش چارە نییە.

ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی له‌ 6ـی حوزه‌یرانی 1944 كه‌ نزیكه‌ی 18 هه‌زار په‌ره‌شووتەوانی فه‌ره‌نسی، به‌ریتانی، ئه‌مه‌ریكی، كه‌نه‌دی، ئوسترالی، چیكی، هۆڵه‌ندی، به‌لژیكی، یۆنانی، نیویزله‌ندی، نه‌رویژی و پۆڵه‌ندی به‌شدارییان تێدا كرد، به‌ گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی وشكانی – زه‌ریایی داده‌نرێت له‌ ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا.

هاوكاتی دابه‌زینی ئه‌و 18 هه‌زار په‌ره‌شووتەوانه‌، كه‌شتیگه‌لی هاوپه‌یمانان كه‌ زیاتر له‌ 130 هه‌زار سه‌ربازی هێزه‌ وشكانییه‌كانیان هه‌ڵگرتبوو، به‌ره‌و ناوچه‌ی نۆرماندی له‌ باکووری ڕۆژئاوای فه‌ره‌نسا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای ئه‌ڵمانیا پێشڕه‌وییان كرد و له‌ ڕۆژی یه‌كه‌می ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 4000 هه‌زار سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ناوچه‌ی نۆرماندی جێگیر کران.

><