جودابوونا ههڤژينان ل عيراقێ زێدهبوويه
سهما
ناوەندی ستراتیجیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئامارى جیابوونەوەی هاوسهرانى ڕایگەیاند، كه لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2024دا 25 هەزار و 536 حاڵەتی جیابوونەوەی نێوان ژن و مێردان تۆمار کراوە.
فازل غەڕاوی،سهرۆكى ناوەندی ستراتیجیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق له تۆڕى كۆمهلايهتى فهيسبۆك بلاوكردووتهوه، لە مانگی یەکدا، حەوت هەزار و 453 حاڵەتی جیابوونەوە “طلاق” تۆمارکراوە. مانگی ئایاریش شەش هەزار و 222 حاڵەت، لە مانگی نیسانیشدا، پێنج هەزار و 537 حاڵەت کەیسەکانی جیابوونەوە تۆمارکراوە.
غەڕاوی، ئاماژەی بەوەدا کە ڕێژەی جیابوونەوە لە هاویندا بەراورد بە وەرزەکانی دیکە زیاد دەکات و بەپێی توێژینەوە زانستییەکان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هەستکردن بە دەمارگیری و گرژی زۆرتر دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوە.