دەستەيا گەشتوگۆزارێ پێشبینيا هاتنا 300 هەزار گەشتیاران دكهت
كوردستان 24
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار، پێشبینی دەکات لە چوار ڕۆژەکەی جەژنی قورباندا زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، لە 10 ڕۆژ بەر لە جەژنی قوربان زیاتر لە 100هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و پێشبینی دەکەین بۆ ئەم جەژنە زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان.
گوتیشی ئامادەکاریی تەواومان کردووە بۆ هاتنی گەشتیاران لە تەواوی شوێنە گەشتیارییەکان، هۆتێل و مۆتێل و ڕێستۆرانتەکان کراوە دەبن بۆ پێشوازیی و خزمەتکردنی گەشتیاران.
هەروەها ئاماژەی دا، لە چوار مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا سەرەرای ئەوەی وەرزی گەشتیاری نەبووە، بەڵام زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و پێشبینیش دەکرێت بۆ ئەم ساڵ زیاتر لە هەشت ملیۆن گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان بکەن.