سەما تیڤی

نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى هنارتيه‌كێ نوو بۆ عێراقێ به‌ربژار دكه‌ت  

نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى هنارتيه‌كێ نوو بۆ عێراقێ به‌ربژار دكه‌ت
کوردستان24
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن نێرده‌ی هه‌میشه‌یی سه‌ڵته‌نه‌تی عومان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كاندیدایه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی نێرده‌ی یۆنامی له‌ عێراق.

چوارشه‌ممه‌، 5ـی حوزه‌یرانی 2024، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی ڕایانگه‌یاند، محه‌ممه‌د عیوه‌ز، نێرده‌ی هه‌میشه‌یی سه‌ڵته‌نه‌تی عومان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كاندیدایه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی نێرده‌ی یۆنامی له‌ عێراق له‌ جێگه‌ی جه‌نین پلاسخارت.

هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی مێدیایی باسیان له‌وه‌ كردووه‌، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی پارێزه‌ییان له‌سه‌ر كاندیداكردنی ناوبراو هه‌یه‌ و داوایان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌، كه‌سێكی بیانی ناعه‌ره‌ب بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید بكات.

هەینی، 31ـی ئایاری 2024، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە کۆی دەنگ لەسەر داواکاریی حکوومەتی عێراق، بڕیاری دا لە کۆتایی ساڵی 2025، کۆتایی بە ئەرکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) بهێنێت.

ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای حکوومەتی عێراق بوو، کاتێک محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەرەتای ئەم مانگە، داوای کردبوو لە 31ـی کانوونی یەکەمی 2025، کۆتایی بە ئەرکی یۆنامی بهێنرێت.

سوودانی داواشی کردبوو، ساڵی داهاتوو نەتەوەیەکگرتووەکان دەست بکات بە ڕێوشوێنەکانی داخستن و کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی نێردەی نەتەوە یه‌کگرتووەکان لە عێراق تاوەکوو لە کۆتایی 2025، بە فەرمی کۆتایی بە ئەرکەکانی یۆنامی بهێنرێت.

زیاتر لە 20 ساڵە، یۆنامی لە عێراقدا کاردەکات و سەرۆکی نێردەکەش نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە و لە پرسە سیاسییەکاندا، ڕۆڵی هەبووە لە لێک نزیکبوونەوەی لایەنەکان و لە هەڵبژاردنەکانیشدا، وەک چاودێرێکی نێودەوڵەتی هاوکاریی حکوومەتی عێراق بووە.

><