سەما تیڤی

وەزارەتا ناڤخۆ: هەر کەسێ ڤیدیۆيێن تەقەکرنێ ل تۆڕێن جڤاكى به‌لاڤ بكه‌ت دێ ده‌ينه‌ دادگه‌هێ 

وەزارەتا ناڤخۆ: هەر کەسێ ڤیدیۆيێن تەقەکرنێ ل تۆڕێن جڤاكى به‌لاڤ بكه‌ت دێ ده‌ينه‌ دادگه‌هێ
سه‌ما

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بکاتەوە دەدرێتە دادگا.

د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لەتیکتۆک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بڵاوبکاتەوە، لەلایەن داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و دەدرێتە دادگا.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ گوتیشی، بەسەدان کەس لەسەر ئەوەی چەکی بێ مۆڵەتیان لابووە، پێبژاردنی دارایی (غەرامە) و بەندکراون و کەیسەکانیان لای دادگایە.

><