کارین ژان پیەر: ڕاگرتنا شەڕى نۆكه د دەستێ حەماسێ دايه
كوردستان 24:
کارین ژان پییە، گوتەبێژی کۆشکی سپیکارین ژان پییە، گوتەبێژی کۆشکی سپیجیهان شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین کۆشکی سپی
کارین ژان پیەر، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئاگربەست لە کەرتی غەززە پەیوەستە بە هەڵوێستی بزووتنەوەی حەماسەوە، هەروەها داوای لە بزووتنەوەکە کرد بە پێشنیاری جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕازی بن.
ژان پیەر ڕاگەیاند، “دەبێت حەماس قسەی خۆی هەبێت، ئەگەر دەیەوێت ئاگربەست و سووککردنی دۆخی خەڵکی غەززە ڕووبدات، ئێستە ڕاگرتنی شەڕ بەدەست حەماسەوەیە”.
ژان پیەر ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر وتارە چاوەڕوانکراوەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەردەم کۆنگرێس لە 13ـی حوزەیران بدات، لەکاتێکدا بایدن لە واشنتۆن نابێت، بەرەو ئیتاڵیا دەڕوات بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی گروپی حەوت.
لە 31ـی ئایاردا بایدن پێشنیارێکی سەبارەت بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی دەستگیرکراوەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس ڕاگەیاند.
ئیسرائیل لە لێدوانێکدا لەسەر ئەو پێشنیازە ڕایگەیاند کە هێشتا لە هەوڵی گەیشتن بە هەموو ئامانجەکانیدایە لە کەرتی غەززە، هاوکات حەماس ڕایگەیاند کە بە “ئەرێنی” سەیری ئەو پێشنیازە دەکات.