سەما تیڤی

ناسا: پلەيا گەرماتيا عه‌ردى دێ زێده‌تر بلند بت  

ناسا: پلەيا گەرماتيا عه‌ردى دێ زێده‌تر بلند بت
کوردستان24
ئاژانسی ناسا، دووپاتی کردەوە هەموو مانگێک لە 12 مانگی ڕابردوودا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی پلەی گەرمی جیهانی تۆمار کراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو گەرمبوونە خێرایەی کە ڕووی لە هەسارەی زەوی کردووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “ڕووسیا ئەلیەوم” بەڕێوەبەری ناسا، بیل نێڵسۆن دەڵێت: “ئاشکرایە ئێمە ڕووبەڕووی قەیرانی کەشوهەوا بووینەتەوە ولایەتەکان لە سەرانسەری ئەمەریکا، وەک ئەریزۆنا، کالیفۆرنیا و نیڤادا و هەروەها گشت ناوچەکانی جیهان هەست بە گەرماییەکی زۆر دەکەن”.

نێڵسۆن گوتیشی: مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو، بۆ یەکەم جار تێکڕای پلەی گەرمی جیهانی نزیکەی 2 پلەی سەدی بەراورد بە پێش پیشەسازییەوە بەرزبووەتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە زستانی ئەمەریکا گەرمترین بووە.

ناسا ڕوونیشی کردووەتەوە، 10 ساڵی ڕابردوو گەرمترین ساڵان بوونە لەوەتەی کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمەوە پلەکانی گەرما تۆمار دەکرێن. هەروەها گەرمترین ماوەش لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2016 بوو کە 7 مانگی خایاند.

کەیت کالڤین، ڕاوێژکاری باڵای کەشوهەوا لە ئاژانسی ناسا دەڵێت: “ئێمە ڕۆژان و مانگ و ساڵانی گەرمتر دەبینین، دەزانین کە ئەم بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەهۆی دەردانی گازی گەرمییەوەیە و کاریگەری لەسەر مرۆڤ و ئیکۆسیستەم لە هەموو شوێنێکدا لە سەرانسەری جیهاندا هەیە”.

شارەزایان دەڵێن شێوازێکی بەهێزی کەشوهەوای ئێلنینۆ کە لە سەرەتای ساڵی 2023 دەستی پێ کردووە، ئێستە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

><