سەما تیڤی

روونشتڤانێن هۆڵەندا 18 ملیۆن کەسن و 23 ملیۆن پایسکل هه‌نه‌ 

روونشتڤانێن هۆڵەندا 18 ملیۆن کەسن و 23 ملیۆن پایسکل هه‌نه‌
کوردستان24
یەکێ لەو وێنە و نیشانانەی هۆڵەندای پێ دەناسرێتەوە جگەلە گوڵ، بوونی ئەو هەموو پایسکلە زۆرەیە کە شوێنی ئۆتۆمبێلیان گرتووەتەوە، بەکارهێنانی پایسکیلیش بەو ژمارە زۆرە، خواستی هاووڵاتییانی هۆڵەندا خۆیانە بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگە و پاراستنی تەندروستیی خۆیان.

کونسوڵخانەی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، دانیشتوانی هۆڵەندا کە 18 ملیۆن کەسن، خاوەنی 23 ملیۆن پایسکلن.

ئەو کونسوڵخانەیە لەبارەی بەکارهێنانی زۆری پایسکل لە هۆڵەندا ئاماژە بەوە دەکات، لەم ڕۆژگارەدا کە ئامانجمان پاکڕاگرتنی ژینگەیەو دەمانەوێ کەمترین وزە بەکاربێنین، پایسکل هۆکارێکی زۆر گونجاوە بۆ جێگرتنەوەی ئۆتۆمبێل، ئەمە سەرەڕای سوودە تەندروستییەکانی.

دەڵێت، لە هۆڵەندا، پایسکل ستایلی ژیانەو دەکرێ لە شوێنی دیکەش وابێت.

><