سەما تیڤی

زێده‌ترى مليۆن كوردان بۆ پەرلەمانێ ئەوروپا دێ دەنگێ خۆ ده‌ن  

زێده‌ترى مليۆن كوردان بۆ پەرلەمانێ ئەوروپا دێ دەنگێ خۆ ده‌ن
ئاڤا نیوز

سبەی دوایین ڕۆژی دەنگدانە بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی ئەوروپا، بە گوتەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی کورد مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت کورد بەربژێرن.

وێنە گەورەکە: نزیکەی 370 ملیۆن کەس کە ملیۆن و نیوێکیان کوردن دەنگ بۆ هەڵبژاردنی 720 کورسی پەرلەمانی ئەوروپا دەدەن، حەوت کوردیش بەربژێرن و سبەینێ یەکشەممە لە 20 وڵاتی ئەوروپا هەڵبژاردن دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: د. دلاوەر خالد ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەوروپا بە ئاڤا نیوزی گوت:”پێویستە کورد دەنگ بەو بەربژێرانە بدات کە دەنگی کورد لە ئەوروپا دەگەیێنن و کار لەسەر دۆسییەکەی دەکەن”.

زانیاریی زیاتر: دلاوەر ئاژگەیی لەدرێژەی قسەکانیدا گوتیشی:”ملیۆنێک بۆ ملیۆن و نیوێک دەنگدەری کورد لە ئەوروپا مافی دەنگدانیان هەیە و پێدەچێت لەو حەوت بەربژێرەش سیانیان بتوانن سەرکەوتووبن”.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا لە چوار وڵاتی ئەوروپا دەنگدان هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و بەشێکی زۆر لە ڕاستڕەوەکان لە پێشەوەی پارتەکانی دیکەوەن.

><