سەما تیڤی

سه‌رۆك وه‌زيران مەسروور بارزانی،خەلاتێ “شەرەفا خۆراگرییێ” پێشكێشى کچا ئێزدی شرين خێرۆ دكه‌ت

سه‌رۆك وه‌زيران مەسروور بارزانی،خەلاتێ “شەرەفا خۆراگرییێ” پێشكێشى کچا ئێزدی شرين خێرۆ دكه‌ت

K24 – هەولێر:

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی “شیرین خێرۆ”، رزگاربووی دەستی داعش خەڵات کرد و گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ئێزدییەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2ـی حوەزیرانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان “شیرین خێرۆ” ڕزگاربووی دەستی داعشی خەڵات کرد و پشتیوانی حکوومەتەکەی بۆ ئێزدییەکان ڕاگەیاند و گوتی: خەڵاتی”شەڕەفی خۆڕاگریی” پێشکەش شیرین کرا، کە یەکێکە لەو دەرچووانەی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک، جێگەی شانازییە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: “شیرین یەکێکە لەو ئافرەتانەی کە چەندین ساڵ لەلایەن چەکدارانی داعش دەست بەسەر کرابوو، ئەو ئەمڕۆ توانی قۆناغی خوێندنی زانکۆ بە سەرکەتوویی تەواو بکات، هەروەها توانی هیوا بۆ ئێزدییەکان بگەڕێنێتەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، شیرین یەکێکە لەو کەسانەی کە ڕژد بووە لە گەشتن بە ئامانجەکەی، هاوکات گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیرکردن و پشتیوانیکردنی ئافرەتانی بەهێزی ئێزدی، بە تایبەت ئەوانەی کە دەیانەوێت لە کۆمەڵگەکەی خۆیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

مەسرور بارزانی، باسی لەوە کرد، “رێگە بدەن گەشتەکەی شیرین ببێتە پەیامێکی بەهێز بۆ ئێمە بە تایبەتی بۆ خێزانەکان، تا کچان بەرەو خوێندن هان بدرێن، تاوەکو دەنگ و بەهرەیان ببێتە هۆی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش بۆ کوردستان”.

><