سەما تیڤی

سەرۆكێ حكوومەتا هەرێمێ: ل ده‌مه‌كێ نێزيكدا كێشەيا مووچەى دێ چارەسەر بيت

سەرۆكێ حكوومەتا هەرێمێ: ل ده‌مه‌كێ نێزيكدا كێشەيا مووچەى دێ چارەسەر بيت

وشه‌:

هەفتەی رابردوو سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ تەواوی بەرپرسانی حكوومی و سیاسیی عێراق كۆبووەوە، ئەو جیا لە پرسە گرنگەكان، دووپاتی لەسەر چارەسەركردنی بابەتی مووچە و بەشی هەرێم لە بودجەی عێراق كردەوە، ئەمڕۆش موژدەی دایە هاووڵاتییان و رای گەیاند كە لە كاتێكی زۆر نزیكدا كێشەی مووچە بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر دەكرێت.

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 رای گەیاند، دەستخۆشی لە هەموو ئەو لایەنانە دەكەین كە لە بەغدا پشتیوانی لە هەوڵەكانی ئێمە بۆ دابینكردنی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكەن.

سەرۆكی حكوومەت دووپاتی كردەوە كە لە دوایین سەردانمان بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی تریش كۆبووینەوە و پشتیوانیی خۆیان بۆ دابینكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

سەرۆكی حكوومەت رای گەیاند، لە كاتێكی زۆر نزیكدا كێشەی مووچە بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر دەكرێت.

><