سەما تیڤی

نەتەوەيێن ئێكگرتى: هه‌ژمارا کوشتيێن خەڵکێ سڤیل ل جیهانێ 72%زێده‌بوويه‌

نەتەوەيێن ئێكگرتى: هه‌ژمارا کوشتيێن خەڵکێ سڤیل ل جیهانێ 72%زێده‌بوويه‌
کوردستان24
ڤۆڵکەر تورک، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ژمارەی کوژرانی خەڵکی سڤیل بەهۆی شەڕە چەکدارییەکانەوە لە سەرانسەری جیهاندا لەسەدا 72 زیادی کردووە. دەشڵێ، زۆرینەی قوربانییەکانیش ئافرەتان و منداڵانن.

سێشەممە، 18-6-2024، ڤۆڵکەر تورک، لە میانەی کردنەوەی 56مین دانیشتنی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: ئەو زانیاریانەی لەلایەن نووسینگەکەمەوە کۆکراونەتەوە دەریان خستووە کە ژمارەی کوژراوانی خەڵکی سڤیل لە شەڕە چەکدارییەکان لە ساڵی 2023 بە ڕێژەی لەسەدا 72 بەرزبووەتەوە.

تورک جەختیشی کردەوە، داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو “ڕێژەی کوژراوانی ئافرەتان لە ساڵی 2023 دوو هێندە زیادی کردووە و ڕێژەی منداڵانیش سێ هێندە زیادی کردووە” .

لە ماوە نۆ مانگی شەڕی غەززەدا ژمارەی کوژراوانی خەڵکی سڤیل 37 هەزار کەسی تێ پەڕاندووە، زۆرینەی قوربانییەکان ئافرەتان و منداڵانن.

هەروەها لە شەڕی سوودان کە لە 15ـی نیسانی 2023ەوە لەنێوان هێزەکانی پشتیوانیی خێرا و سوپای سوودان سەری هەڵداوە، دەیان هەزار کەس کوژراون ملیۆنانیش ئاوارە بوونە.

لەلایەکی دیکەوە لەکاتی سەرهەڵدانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا دیسانەوە دەیان هەزار کەس کوژراون بە ملیۆنان خەڵکیش ئاوارەبوون بەتایبەت ئافرەتان و منداڵان.

><