سەما تیڤی

ترەمپ: ژبه‌ر سیاسەتا شاش يا بایدنى جیهان ب ئەمریکا دكه‌نت 

ترەمپ: ژبه‌ر سیاسەتا شاش يا بایدنى جیهان ب ئەمریکا دكه‌نت
كوردستان 24
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەم نزیکانە جۆو بایدن، سەرۆکی ئێستەی ئەمەریکا، ئەمەریکا ڕادەکێشێتە ناو جەنگی جیهانی سێیەمەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە گردبوونەوەیەکدا بۆ لایەنگرانی لە شاری فیلادلفیا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا ڕایگەیاند، لەم سەردەمی ساختەکارییەدا جۆو بایدن، خراپترین سەرۆکە لە مێژووی وڵاتەکەماندا، جیهان ئاگری تێ بەربووە و بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم ڕامان دەکێشێت، بەم زووانە خۆمان لە جەنگی جیهانی سێیەمدا دەبینینەوە.

بە گوتەی ترەمپ، بایدن “دەبێت لە پۆستەکەی بە خێرایی دوور بخرێتەوە.”

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش دا، گەورەترین کێشە ئەوەیە بە ڕووسیا و چین و کۆریای باکوور چی دەڵێت؟ جیهان و ئەم وڵاتانە پێمان پێدەکەنن، باوەڕیان بەوە نییە کە چی بەسەر ئەمەریکادا دێت.

ترەمپ بەردەوام ڕەخنەی لە سیاسەتی بایدن گرتووە، بەتایبەتی سەبارەت بە ململانێی ئۆکرانیا، جەختیشی لەوەش کردووەتەوە کە توانای چارە کردنی قەیرانەکانی هەیە بە خێرایی، ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتووی ئەمەریکادا هەڵبژێردرێت کە بڕیارە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو بەڕێوە بچێت .

><