عەبدولقەهار زاخۆیی: نۆكه ژى دەنگێ من وەکى يێ جارانە
كوردستان24 :
عەبدولقەهار زاخۆییعەبدولقەهار زاخۆییکوردستان عەبدولقەهار زاخۆیی هونەر گۆرانی
هونەرمەند “عەبدولقەهار زاخۆیی” یەکێک لەو دەنگە بەرز و قورگە بەهێزانەی نێو هونەری کوردییە و بە بەرهەمە ناوازەکانی توانی وەک هونەرمەندێکی بەرچاو بێتە نێو جیهانی میوزیک و گۆرانی. دوای ئەزموونی 30 ساڵ، هێشتا پێی وایە لە سەرەتایە و ئێستاش بە یادی هونەرەکەی “ئەردەوان زاخۆیی”ـەوە گۆرانی دەچڕێت.
عەبدولقەهار، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: “گۆرانیگوتن بۆ من نوێبوونەوەی ساڵێکی نوێیە لە تەمەنم و هەر کاتێک بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکەمەوە وەک ئەوەیە لەگەڵ ئەویندارەکەم بێمەوە ژوان.. دڵنیاشم لەوەی بێ گۆرانی و ئاواز ناژیم و لە نێو ڕووباری خۆشەویستیدا دەخنکێم”.
زاخۆیی، ئاماژەی بەوەش کرد، “لە تەمەنی حەوت ساڵی خۆم خزاندە نێو هونەر و دەنگی “ئەردەوان زاخۆیی” پەلکێشی کردم بۆ نێو هونەری گۆرانی و ئێستاش لەبەر خۆمەوە گۆرانییەکانی ئەو دەچڕمەوە و چێژ لە ئەدا و هەست و ئەو ڕۆحە هونەرییەی ئەو هونەرمەندە دەبینم. هەوڵ دەدەم زیاتر پەرە بە هونەرەکەم بدەم، چونکە ئێستا ئامێری پێشکەوتوو هەیە و مۆسیقا پێشکەوتنێکی بەرچاوی کردووە. کەمیی دەرکەوتنیشم بۆ ئەوە دەگەڕێنمەوە، کە نابێت دوای ئەزموونی 30 ساڵ لە گۆرانی گوتن بەرهەمی کرچ و کاڵ پێشکەش بکەم”.