ئاوارە ژ بڕیارەكا وەزارەتا کۆچ و کۆچبەرێن عێراقێ نهڕازينه
كوردستان 24:
کوردستان وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاوارەکانی عێراق هەرێمی کوردستان
لەبەرامبەر بڕیاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، دەبێت هەتا 30ـی حوزەیرانی ئەمساڵ هەموو کەمپی ئاوارەکان دابخرێن و دەبێت ئاوەرەکان بگەڕینەوە سەر زێدی خۆیان. ئەو بڕیارەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، کوردانی موسڵ کە لەناو کەمپی ماملیاندا لە ئاکرێ نیشتەجێ کراون، زۆر دڵگران کردووە و دەڵێن ماڵ و حاڵیان لەلایەن هێزە نافەرمییەکانەوە تێک دراوە و داگیر کراوە، بۆیە نایانەوێت بگەڕێنەوە موسڵ .
لە ساڵی 2014 بەشێک لە ئاوارەکانی کوردی موسڵ لەناو کەمپی ماملیان لە شارۆچکەی ئاکرێ نیشتەجێ کراون.
عەزیز حسێن، کە موختاری کەمپەکەیە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو بریارەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، داخستنی کەمپەکە بە ناڕەوا دەبینێت و دەڵێت، “ئەو بڕیارەی حکوومەتی عێراق داویەتی کە دەبێت تاکو مانگی حەوت ئەو کەمپە دابخرێت. بڕیارێکی هەلەیە؛ چونکە دەبوو چارەیەک بدۆزێتەوە دواتر بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیانی دابایە. ئێمە چەند خێزانێکمان نە کارییان هەیە نە خانوو، چوار ملیۆن دینار چی پێ دێت؟ ئێمە بۆ چوار ملیۆن دینار بگەڕینەوە موسڵ بۆ خانووی کرێ؟ چۆن خوا قبووڵ دەکات؟”.
حەسەن تاجەددین، ئاوارە دەڵێت، “ماڵەکانمان لە موسڵ ئێستە هەمووی یان لەلایەن هێزە نافەرمییەکان داگیر کراوە، یاخود تێکدراوە. هەندێکمان ماڵمان لەوێ هەیە ناوێرین بگەڕیینەوە و هەندێکیشمان سەر ب کوردستانین. ئێستە ئێمە لە کەمپەدا ئەگەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێمان بگەڕێن لەم کەمپەدا دەمێنینەوە و چوار ملیۆنمان ناوێت.
لەگەڵ ئەو بڕیارەدا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانیی عێراق هاتووە، دەبێت لە 30کۆتایی ئەم ساڵدا هەموو کەمپی ئاوارەکان دابخرێن و ئەو بڕیارە هەموو ئاوارەکان پێی دڵگرانن لەبەر ئەوەی ئەوان نایانەوێ بگەڕێنەوە موسڵ.