سەما تیڤی

شارەزایەك:بزاڤێن جوداكرنا ئێزديان ژ كوردستانێ سیاسییە

شارەزایەك:بزاڤێن جوداكرنا ئێزديان ژ كوردستانێ سیاسییە

وشه‌:

لە ناو پەرلەمانی عێراق هەوڵێك بە ناوی دەركردنی یاسایەك پێوەست بە نەتەوەی ئێزدییەكان دەستی پێ كردووە، شارەزایان پێیان وایە ئەو جموجۆڵە درێژەدانە بە هەوڵەكانی پێشتر بۆ دابڕینی ئێزدییەكان لە كورد و هەرێمی كوردستان، مامۆستایەكی زانكۆ ئەو بابەتە بە سیاسی دەزانێت.

یاسین تەها، مامۆستای مێژوو لە زانكۆی سەڵاحەدین پێی وایە كردنەوەی ئەو بابەتە تەنیا مەبەست و لایەنێكی سیاسی هەیە، چونكە ئێزدییەكان لە كۆنەوە لە چوارچێوەی نەتەوەی كوردن، لە بری ئەوە دەبوایە پەرلەمان دركی بە پێویستیی ئێزدییەكان بكردایە و خواستەكانی بۆ جێبەجێ بكردبان، ئەگینا دەركردنی یاسایەك و كردنیان بە نەتەوە، هیچ لە دۆخی پێكهاتە ناگۆڕێت.

روونی كردەوە، سەرچاوە مێژووییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن زۆرینەی ئێزدییەكان لە نەتەوەی كوردن، بۆیە ئەوەی ئێستە پێویستە بكرێ ئەنجامدانی راپرسییە بۆ ئەوەی بزانرێت ئەوان چیان دەوێت، ئاخۆ بەراست دەیانەوێ لە رووی نەوتەوەییەوە سەربەخۆ بن، كە ئەو بابەتە هەروەها پێوەندیدارە بە بنەچە و بابەتە مێژووییەكان و هیتریش.

ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی ئاینیی دێرین و رەسەنی ناوچەكەن، لە رۆژهەڵاتی سووریا و باكوری رۆژئاوای عێراق نیشتەجێن، لە 2014 لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرش كرایە سەر ناوچەكانیان و كۆمەڵكوژ كران و پەرستگە و ناچەكانیان وێران كرا، ئاینەكەیان تێكەڵە لە ئیسلام و كریستیان و جوو و زەردەشتی و مانەوی، بەپێی ئامارەكان ژمارەیان لە عێراق 1.6 ملیۆن كەسە، لە دوای هێرشەكەی داعش، پەرتەوازە بوونە و بەشێكیان چوونە دەرەوەی عێراق و بەشێكی تریان لە كەمپەكانی ئاوارەیین لە هەرێمی كوردستان و هەندێكیشیان لە شنگال ە دەوروبەری ماونەتەوە.

><